لە سلێمانی گردبونەوە دەستیپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سلێمانی گردبونەوە دەستیپێكرد

ئەمڕۆ یەك شەممە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبونەوەی قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستیپێكردو هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردە.

 

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبونەوەو پەیامێكیان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدەو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.

 

قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەوەیان خستەڕوو: لەبەرامبەر ئەو ناحەقیەی لە تاقیكردنەوەی وزاری بەرامبەریان كراوە و تا ئێستا وەزیری پەروەردە هیچ لێدوانێكی لەو بارەیەوە نیە وەكو دیارە نیو پۆینت لە پۆلی ١٢ زۆرە بۆیە ئێمەش هەلساوین بە ئەنجام دانی گردبوونەوەیەكی نارەزای و ناوەستین تاكو بەلێنی ئەوەمان پێ نەدەن كە نمرەكانمان دەگەرێنەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشكرد: هەموو بەڵگەیەكیان لایە كە مافمان خوراوە پرسیار هەبووە دوو وەڵامی تێدایە پرسیار هەبووە داخل نەبووە وە زۆری تری وەك ئەمە بۆیە ئەمە مافێكی رەوای خۆمانە و ناوەستین تا ئەنجامێكمان دەبێ و نمرەكانمان دەگەرێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ