ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند

 


بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد: بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەرپرسان نابێت هیچ كەناڵێكی راگەیاندن بچێتە مزگەوتەكانەوە.

 

بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە نوسراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەو مزگەوتانەی كە لەناو بازاڕدان بەهۆی قەرەباڵغیەوە تەنها بۆ دەستنوێژگرتن بەكاردێن و بۆ نوێژ بەكارنایەن ئەمەش لەبەر تەندروستیی هاوڵاتیان.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارە مزگەوتەكانی ناوبازاڕەكانی شاری سلێمانی لە ٩ی بەیانی تا دوای نوێژی عەسر كراوەبن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ