داواكارییەك لە كارەبای سلێمانیەوە بۆ هاوڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داواكارییەك لە كارەبای سلێمانیەوە بۆ هاوڵاتیان

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانەی شاری سلێمانی دەكات كە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ بەسراوە هاوكاری تیمەكان بن بە پێدانی (پسوڵەی كارەبا)ی ماڵەكانیان.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە: لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەستنی پێوەری زیرەك، كە بریتیە لە ناساندنی پێوەرەكە بە ماڵەكە (Linking) لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بە تایبەتی گەڕەكەكانی بەكرەجۆ، سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، داوا لە دانیشوانی ئەو‌ گەڕە‌كانە دەكەین، كە هاوكاری تیمەكان بن بە پێدانی (پسوڵەی كارەبا)ی ماڵەكەیان و ئاسانكاریان بۆ بكەن تا پرۆسە‌كە ئەنجام دەدەن، كە ئەوەش تەنیا بۆ ناساندن و كاركردنی پێوەرەكەیە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: دڵنیاشین كە هاوڵاتیان لەبەستنی پێوەرەكە هاوكاربوون و لەمەشدا هاوكاریان دە‌بن، چونكە ئەو‌ پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە كوردستان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ