لەسەرلێدانی ڕۆژنامەنوسێك سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هاتە دەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەرلێدانی ڕۆژنامەنوسێك سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هاتە دەنگ


دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەك دەمامكدار لەشاری سلێمانی لە پشت نەخۆشخانەی فاروق لە رۆژنامەنووسێك دەدەن لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت داواكارین لەسەرجەم دەزگا بەرپرسەكان كاری بەپەلەو ورد بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و دادگایی كردنیان


لەراگەیەنراویكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاندوە"لەبڕگەی پێنجەمی ماددەی حەوتەمی یاسای رۆژنامەگەریدا هاتوە "هەركەسێك بەهۆی كارەكەیەوە سووكایەتی بە رۆژنامەنووس بكا، یان دەستدرێژی بكاتە سەر ئەوا هەمان ئەو سزایە دەیگرێتەوە كە بۆ دەستدرێژی كردنە سەر فەرمانبەرێك لەكاتی یان بەهۆی بەجێهێنانی ئەركەكانی دانراوە".


ئاماژەش بەوە كراوە"رۆژی 8/8/2020 سەعات 10.25 خولەكی پێشنیوەڕۆ، لە نزیك شەقامی شەستی، رۆژنامەنووس دانا مەنمی لەلایەن كۆمەڵێك چەكداری دەمامكدارەوە دووچاری لێدان و سووكایەتی پێكردن دەبێتەوەو رەفتارە نامرۆڤانەكەشیان وێنەدەگرن."


لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە"هۆكارەكانی پشت ئەم رەفتارە دڕندانە هەرچیەك بێت، پاساو نیە بۆ ئەوەی لەناوجەرگەی پایتەختی رۆشنبیریدا، لە سنووری لقەكەمان لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەدەر لەیاساو رێساكان، رۆژنامەنووسێك خەڵتانی خوێن بكرێت، بۆیە داواكارین لەسەرجەم دەزگا بەرپرسەكان كاری بەپەلەو ورد بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و دادگایی كردنیان، تا كەسی ترو باندی تر جەرائەتی ئەوە نەكەن بەرامبەر بە هەڵوێستی رۆژنامەنووسان وەحشیانە رەفتار بكەن"

 

هه‌واڵی گرنگ