هەولێر...دوو كەس دەستگیر كران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر...دوو كەس دەستگیر كران


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت هیزەكانیان دوو كەسیان بە تۆمەتی كوشتن دەستگیر كردوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان بەند كران .


پۆلیسی هەولێرلەراگەیەنراویكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە"دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە هەریەك لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكهێندرا."
ئاماژەش بەوە كراوە"پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت ئافرەتێك بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە (٧) كاتژمێردا تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) دوای چەندین جار بە چەكی كلاشنكۆف دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە"
لەراگەیەنراوەكەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە" توانراوە تۆمەتبارێكی تر لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح.)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان بەند كران."

 

هه‌واڵی گرنگ