بومەلەرزە ئەم شارەی كوردستانی هەژاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بومەلەرزە ئەم شارەی كوردستانی هەژاند


نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری ریختەر شاری خانەقین و دەوروبەری هەژاند و لە چەند ناوچەیەكی دیكەش هەستی پێكرا.

بەشی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران ئەمڕۆ یەك شەممە 9-8-2020 رایگەیاندوە" كاتژمێر ١٢ و ٤٦ خولەكی نیوەڕۆ بومەلەرزەیەك بە 5.1 پلە بە پێوەری ریختەر شاری خانەقین و دەوروبەری هەژاندووە."


بەشی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران ئاماژەی بەوەشداوە" بومەلەرزەكە لە قوڵایی ٨ كیلۆمەتری زەویەوە روویداوە ولە پارێزگاكانی ئیلام و كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان و گەرمیان و چەند پارێزگایەكی عێراق هەستی پێكراوە."


سەبارەت بە زیانەكانی بومەلەرزەكەش تائێستا هیچ زانیاریەك بڵاونەكراوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ