سلێمانی...بەڕێوەبەرێكی گشتی بە تۆمەتی بردنی 3 ملیار دینار سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی...بەڕێوەبەرێكی گشتی بە تۆمەتی بردنی 3 ملیار دینار سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا


ئەمڕۆ یەك شەممە 9-8-2020لەدادگای سلێمانی سزای 6 ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەڕێوەبەرێكی گشتی و كەسێكی دیكەدا سەپێنرابەتۆمەتی بردنی 3 ملیار دینار.


پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" ئەمرۆ دادگای سلێمانی دوابریاری لەبارەی كەیسی دیارنەمانی بری 3ملیاردیناردا كەلەبەرێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی سلێمانی دیارنەمابوو"


وتیشی" دادگا بریاریدا سزای 6 ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی گشتی جێبەجێكردنی سلێمانی و بەرێوەبەری ژمێریاری بەرێوەبەرایەتیەكەداسەپاندبەتۆمەتی بردن ودیارنەمانی 3 ملیار دینار."


لەدادگایكردنەكەدا دادگابریاری ئازادكردنی 4كەسی دیكەی دا كە فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتیەكە بوون و ماوەی سێ ساڵ لەزینداندا بوون.


ئەوبرە پارەیەكە دیارنەماوە لە ساڵەكانی 2014 تاوەكو 2017 پێویستیشە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ئەو دووكەسە ئەوبڕە پارەیەش بگێڕنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ