لەم ناوچەیە داعش هێریشێكی ئەنجامدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم ناوچەیە داعش هێریشێكی ئەنجامدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە تیرۆریستانی داعش، هێرشیانكردووەتە سەر ماڵی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین، ئیسماعیل هەلوب لە باشووری رۆژئاوای شاری تكریت سەنتەری پارێزگای سەڵاحەددین.

لەمبارەیەوە ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، نەقیب سەعد محەمەد لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانكردووەتە سەر ماڵی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین، ئیسماعیل هەلوب لە ناوچەی ئیسحاقی باشووری رۆژئاوای شاری تكریت و وتی،”لە میانی هێرشەكەدا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان پاسەوانانی جێگری پارێزگاری سەڵاحەددین و تیرۆریستانی داعشدا روویداوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە”.

نەقیب سەعد محەمەد باسی لەوەیش كرد كە دوای گەیشتنی هێزی پشتیوانی بۆ ناوچەكە، تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.

 

هه‌واڵی گرنگ