لەم هەفتەیەدا شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچێتە بەغداد،كوردیو زانیاری دەخاتە روو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم هەفتەیەدا شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچێتە بەغداد،كوردیو زانیاری دەخاتە روو


وابریارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆدەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بگەرێتەوە بۆشاری بەغداد.


ڤیان صبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەماڵپەری (أخبار العراق)ی ڕاگەیاندوە" لەم هەفتەیەدا شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكان و ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی دەگەڕێتەوە بۆشاری بەغداد."


پێشتریش ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو" سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد."


سەرچاوەیەكی حكومیش بە (صباح جدید)ی راگەیاندوە"حكومەتی فیدراڵی رەزامەندی دەربریوە كە مانگانە بڕی 300ملیاردینار بۆهەرێم بنێرێت و لەبەرامبەریشداحكومەتی هەرێم مانگانە لە50%داهاتی دەروازە سنوریەكان و رۆژانەش 250هەزاربەرمیل نەوت رادەستی حكومەتی ناوەندی بكات و بەرپرسانی هەرێمیش لەهەوڵدان كە حكومەتی ناوەندی مانگانە لەجیاتی 300ملیار بری 353ملیاردینار بنێرێت.



لەپەیامی جەژنی قوربانیشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند لە دوای كۆتایهاتنی پشووەكانی جەژن شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە.


جێگەی ئاماژەیە ماوەی زیاترلە سێ مانگە حكومەتی ناوەندی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی نەناردووە و حكومەتی هەرێمیش رایگەیاندوە ئامادەن ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بكەن بۆكۆتایهێنان بە كێشەكان و چارەسەركردنی قەیرانی دارایی هەرێم.

هه‌واڵی گرنگ