تیمێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەچێتە مەرزی باشماخ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تیمێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەچێتە مەرزی باشماخ


پەرلەمانتاریك رایدەگەیەنێت لەدوێنێ شەوەوەتیمێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چونەتە مەرزی باشماخ.


علی حمەساڵح لەپەیجی تایبەتی خۆیدا نوسیویەتی" لەدوێنێ شەوەوەتیمێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق چونەتە مەرزی باشماخ ولەگەڵ چونی تیمەكەدا، ئەو قاچاخیەی لە خەتی ئاسایش لە باشماخەوە دەكرا وەستا."


ئاماژەی بەوەشداوە"زیاتر لە ٢٠٠ بارھەڵگر وەستاون، چاوڕێی ڕۆشتنی تیمەكەی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی كاڵا قاچاخ و قەدەغەكراوەكان داخڵ بكەن "


ئەوەشی نوسیوە"ببینن بەرپرسانی كورد لە ڕێگای ئەو ھێزە ئەمنیانەی لە داھاتی خەڵكی ھەژار موچەیان پێدەدرێت خواردنی گەنیو ئێكسپایەرو كاڵای قاچاخ داخڵدەكەن ودەیكەن بە قوڕی خەڵكدا، بەڵام چەند ئەفسەرێكی عێراقی دێن لە ترسا ڕایدەگرن وخاڵە سنوریەكانی كوردستان بوە بە ناوەندێكی گەورەی گەندەڵی و قاچاخچێتی ولە ئێوارەوە دەستپێدەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ