ئاژانسی پاراستنی پارتی لەسەر ڕۆژنامەنوسەكە رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاژانسی پاراستنی پارتی لەسەر ڕۆژنامەنوسەكە رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

 

ئاژانسی پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، كەسێك بەناوی "دانا مەنمی" ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەكات كە لەناو شاری سلێمانی لێیانداوە.

ئاژانسی پاراستن لە روونكردنەوەكەداكەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە" ئێمە لە كاتێكدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەكەین، رایدەگەیەنین كە دوور و نزیك ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن كەسانێك بۆ ناشیرین كردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ كراوە و ئەو كەسەیان بۆ مەرامەكانیان كردووەتە قوربانی."

هەرلە رونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە" پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بكرێت و راستییەكان بۆ رای گشتی ڕوون بكرێنەوە."

 

هه‌واڵی گرنگ