ئایا کازمی و ھەڵبژاردن بۆ کێ دەبنە خاڵی وەرچەرخان؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا کازمی و ھەڵبژاردن بۆ کێ دەبنە خاڵی وەرچەرخان؟

*ڕەنگە مرۆڤ بەتێپەڕبوونی کات و خێرایی بەدوای یەکداھاتنی ڕوداو و گۆڕانکاریەکان، سەرەتاکانی ئەو ڕوداو و گۆڕانکاریانە و فاکتەر و ھەلومەرجە بابەتی و زاتیەکان لە شرۆڤە و خوێندنەوە و تەفسیری بڕیار و ھەڵوێستەکاندا لەبیربکات کە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە ھەرجۆرە لێکۆڵینەوە و تێگەشتن لە بەشێکی زۆر لەڕەفتاری سیاسی بکەری خاوەن بڕیاری گشتی.

ئەوەندەی پەیوەندی بە سەرۆک وەزیران کازمی و ئایندەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقەوە ھەیە:
١-ھاتنە ئارای گۆڕینی پۆستی سەرۆک وەزیران کە عادل عەبدولمەھدی بوو لەنیوەی خولەکەیدا، بەگوشاری شەقام و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داوای ڕادیکاڵانەی گۆڕینی تەواوی دامودەزگە و دەسەكاتەکانی حوکمڕانی لە عێراق بەکەسانی ناحزبی و پێشتر کارنەکردوو لەھیچ پۆست و پلەیەکی باڵای عێراقدا، لەئەنجامی فراونبوونی گوشاری خۆپیشاندەران و فراوان بوونی سەرنجی ڕای گشتی جیھانی و کاردانەوەی ژمارەیەک لە وڵاتان دواجار مەرجەعیەت کە بۆماوەیەکی زۆر دارەکەی لەناوەڕاستدا گرتبوو موداراتی وەزعەکە و چاوەڕوانی پلان و بڕیاری چاکسازی حکومەتیدەکرد، دەستی لەعادل عەبدولمەھدی شت و ئەویش ئیستقالەی کە پۆستەکەیکرد، پاش شکستی دوو کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، کازمی وەک بەدیلی ناچاری قەیرانی پڕکردنەوەی پۆستەکە، بوویە بەدیلێکی مەقبوڵی کۆتایھێنان بەگرێکورەی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان وشەقام لەسەر کەسێک بۆ گرتنەدەستی ئەو پۆستە کەڕێژەیەکی بەرچاو مەرجەکانی خۆپیشاندەرانی تێدابێت، کازمی بوویە خیاری تێپەڕاندنی قەیرانی پێگەی سەرۆک وەزیران.

٢-کازمی بۆ ھەموو تەوژمی شیعی حزبی و حشدی و عولەمایی و ئێران زۆرگرنگ بوو بۆتێپەڕاندنی ئەو دۆخەی کە ھەرەس و داڕمانی نەک ھەردەسەڵاتی شیعی ھێزە سیاسیە شیعیەکان، بەڵکو بۆ پاراستنی موقەدەساتی شیعی و پیاوانی ئاینی شیعی کە تەنانەت لەشارەکانی کەربەلا و نەجەفدا لەبەر تەوژمی ڕق و توڕەیی جەماوەردا توانای ھاتنەدەرەوەیان بۆ ناو شەقام و شوێنە گشتیەکان نەبوو،
کەواتە کازمی بۆ ھەموو تەوژمی شتعی و ئێران وەک قۆناخی خۆڕیخستنەوە و ھەناسەدانی دیزاینکردنەوەی دەسەڵاتە لەعێراقدا بەجۆرێک -ئەگەر بۆیانبکرێت- لە داھاتوودا لە ھەرجۆرە بوومەلەرزەیەکی لەمجۆرە پاریزاوبێت.

٣-کازمی جگە لەپۆست و پەیوەندیەکانی پێشتری بۆ ئەمریکیەکان گرنگە چونکە دەبێتە سەرەتای کۆتایی سەرۆک وەزیرانی مەزھەبی ئایدیۆلۆژی تەوافوق و ئیستحقاقی ھەڵبژاردنەکان بۆ ماڵی شیعی، کە حکومەت و حوکمڕانی بەھەموو دەسەڵاتەکانیەوە لەماوەی پاش گۆڕانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ ەوە کردوەتە ڕەھینەی حزب و مەرجەع و بڕیار و بەرژەوەندی دۆستە ھەرێمایەتیەکەیان.

*کەواتە ھەڵبژاردنی داھاتوو ھەڵگری چەندین دەلالەتی ململانێی قورسی ھێزە ھاودژە ناخۆیی و ھەرێمی و نێودەڵەتیەکانە، پەیوەستە بەچارەنووسی جۆری ئەو ھێزەی سیستمی سیاسی عیراق ڕێکدەخات و بەڕێوەی دەبات؟؟ لەسەر پرەنسیپی« من یحکم؟»
پێموایە لەکاتی کاندید و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیراندا ئەو مەرجە باسدەکرا کەنابێت کەسی ھەڵبژێراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەئایندەدا خۆی بۆ ھیچ پۆستئکی حکومی و پەرلەمانی کاندید بکاتەوە؟
ئەگەر وابی کازمی لیستەکە دروست دەکات و بەڕای شەقام بڕیارە سیاسیەکە ھەڵدەوەشینێتەوە.

ڕاموایە گەر بەمشێوەیە قۆناغی کازمی نەخوێنینەوە، ناتوانین لەوە تێبگەین کە لەوڵاتانی ڕۆژھەڵات و بگرە ھەموو دنیاشدا کەسێ بێ ئەوەی ڕێکخراوێکی سیاسی و ھێزگەلێکی کۆمەڵایەتی لەپشتەوەبن جورئەتی لیست دروستکردن و خۆکاندیدکرنەوەی داھاتوو بکات، لە ڕووی سیاسیەوە کازمی کاندیدی ئەمریکا و ھێزە ھاو ڕاو ھاوڕوانینەکانی دەبێت بۆ دۆخی عێراق، لەسەر ئەرزی واقیعیش تا ئەوپەڕی توانا و ھەوڵی تاڕادەی ئەستەم دەدات نوێنەری شەقام و ھێزی خۆپشاندەران بێت، وەڵامی داخوازی و داوکاریەکانیان بداتەوە، بەڵام ھێزەکانی تەوژمی شیعی ناھێڵن بەئاسانی ئەو تیکەیەی بۆ قوتبدرێت، بەتایبەت سەرگرتن و سەرکەوتنی لیستی سەرتاسەری عێراق.
کە ھەرنەبێت کۆتایی بە قۆرخکردنی مادەی(٧٦-١)ی دەستور لەلایەن ماڵی شیعەوە دەھێنێ.

 

هه‌واڵی گرنگ