گرتەیەكی ڤیدیۆی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوەتەوە قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هیناوە كەئەویش دوو وتارخوێن لەناو مزگەوتێكدا پێكەوە و لەدژی یەكتر وتار دەخوێنن، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوانیاندا.
بەپێی میدیا لوبنانییەكان، دوو مامۆستای ئاینی لە مزگەوتی ئیمانە لە كەمپی ڕەشیدیەی لە باشووری لوبنان پێكەوەو لەیەككاتدا وتاری هەیمی دەخویننەوە ، شێخ ڕاسم قاسم وتاربێژی مزگەوتەكە بووە و دواتر لەلایەن وەزارتی ئەوقافی لوبنانەوە شێخ سەلیم ناسر وەكو وتاربێژی نوێ لەو مزگەوتەدا دامەزرێنراوە و ئەوەش ناكۆكی دروست كردوە.
میدیا لوبنان ئاماژەشیان بەوەداوە ناكۆكیەكەی نێوان ئەو دوو وتاربێژە بەشێوەیەك پەرەی سەندووە، كار گەیشتووەتە دروستبوونی ناكۆكی لەسەر ئەوەی كێ وتاری نوێژی هەینی بخوێنێت و دواتر لەنوێژی هەینیدا و لە بەردەم نوێژخوێناندا بۆ یەكەمجار لەمێژووی موسڵماناندا دوو وتاربێژ پێكەوە وتاریان پێشكەش كردووە.