له باشووری رۆژئاوای هیندستان بەهۆی بارانی بەلێزمەوه، رۆچوونی زەوی روویدا و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٩ کەس.
ئهمرۆ یهك شهممه 9 ی ئابی 2020 لە ویلایەتی کێرالا له باشووری رۆژئاوای هیندستان بههۆی بارانی بهلێزمهوه رۆچوونی زەوی روویدا و دوای کارەساتەکەیش هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ دەرهێنانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
ههروهها بەرپرسانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاشکرایان کردووە تا ئێستا ٢٩ تەرم دەرهێندراونەتەوە و مەترسی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکانیش لە ئارادایە.