ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقڕایدهگهیهنێت، دوو سەركردەی مەترسیداریی داعش كە بەرپرسی پاڵپشتی لۆجستی ئەو گرووپە بوون لە دوو گەڕەكی جیای شاری كەركوک دەستگیركراون.
ئهمرۆ یهك شهممه 9 ی ئابی 2020 ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق له- راگەیەندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست (كوردیو) كهوتوه ئاماژه كراوه ، دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگریی و بەدوداچونی ورد، هێزەكانیان لە دوو هەڵمەتدا توانیویانە، دوو سەركردەی داعش كە خۆیان لە گەڕەكەكانی یەکی ئادار و ئەسرا و مەفقودین حەشاردابوو، دەستگیر بكەن.
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باس لهوهش دهكات،كە دەستگیركراوەكان پاڵپشتی لۆجستیان پێشكەش بە چەكدارانی داعش كردووە، وەك خۆراك و ئامێری پەیوەندییكردن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژه بهوش كراوه ،كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان لە ماوەكانی رابردوودا، بەشدارییان كردووە لە چەندین كردەی تیرۆریستیی دژبە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركوک.