عێراق:"هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناداین"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق:"هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناداین"

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، هێشتا وڵاتەكەیان لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لەوبارەیەوە بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستیی و لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و بەو پێیەی لەئێستادا رۆژانە، زیاتر لە سێ هەزار كه‌س تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.

حازم جومەیلی گوتیشی: "هێستا عێراق هێشتا لە قۆناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدایە و نەگەیشتووەتە قۆناغی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە".

ئاشكراشیكرد لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی، ژمارەیەك پێشنیازی بە ئامانجی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكردووە كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو دەخرێتەڕوو.

ئەم روونكردنه‌وانه‌ی بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە كاتێكدایە تا ئێستا ١٥٠ هەزار و ١١٥ كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٣٩٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ هەزار و ٧٧٥ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ