ســوودەكـانی خــواردنی (فستق) بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ســوودەكـانی خــواردنی (فستق) بزانن

 

 

فستق پێكهاتووە لەئاو، پرۆتین، رۆن، ئارد، سلیلۆزو زۆر دەوڵەمەندە بەماددە خوێیەكان كەبریتین لەفسفۆر، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، هەروەها ڤیتامین (A).

سودەكانی خواردنی فستق بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. مێشك چاڵاك دەكات‌ و لەبیرچوونەوە كەم دەكات، وادەكات مرۆڤ رادەی هۆشیاری زیاد بكات ‌و زیرەك بێت لەبواری بیركاری ‌و تێگەیشتن ‌و لەبەركردن، هەروەها هەڵدەستێ بەچاڵاككردنی سوڕی خوێن لەمێشكدا، كەرێگە دەگرێت لەجەڵتەی مێشك، هەروەها دەتپارێزێ لەنەخۆشی باركنسۆن (لەرزۆكی). 

2. سەرچاوەیەكی باشە بۆ دروستكردنی هێزو وزەبەخشە بۆ لەش.

3. لەگورچیلەدا وادەكات بەردی گورچیلە دروست نەبێت ‌و رمل كەم دەكاتەوەو یارمەتی چاڵاكیەكانی دەدات. 

4. گەدە بەهێزدەكات ‌و وادەكات خواردن لەگەدەوە نەگەڕێتەوە بۆ سورێنچك ‌و رشانەوە ناهێڵێت. 

5. فستق ئەگەری توشبوونی ئەندامی زاوزێ بەنەخۆشی كەم دەكاتەوە. 

6. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە كۆكەیان هەیە، ئەوا دەرمانێكی باشە، چونكە بۆ نەخۆشییەكانی سنگ زۆر باشە. 

7. ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە سودی لێ دەبینن، چونكە رادەی شەكر لەخوێندا كەم دەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ