پزیشكێكی نێو نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر كە تایبەتكراوە بە چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت ، دۆخی تەندروستی (30) تووشبوو ناجێگیرە.
پزیشكێك لەنێو نەخۆشخانەكە رایگەیاند ، لەئێستادا دۆخی تەندروستی (30) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باش نییە و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی یاریدەدەر یان دەستكرد هەیە.
ئەوەیشی وت : " هۆكاری ئەمانە بۆ درەنگ هاتنی تووشبووان هەیە بۆ نەخۆشخانە ، ئەوان لەكاتی تووشبوونیان سەردانی دەزگا تەندروستییەكان ناكەن، بۆیە لەدوای بێ هیوابوونیان ئینجا دێنە نەخۆشخانەكان بۆیە چاكبوونەوەی ئەوانە لەسەر پزیشكەكان قورس دەكەوێت.
ئەو پزیشكە پێشبینی دۆخێكی خراپتری كرد و وتی : " پێشبینی دەكەین دۆخی تەندروستی شارەكە خراپتربێت ، چونكە رۆژانە تووشبووی زیاتر رادەگەیەنرێت و ژمارەكەش رۆژ لەدوای رۆژ زۆرتردەبێت".