سەرۆكی دەستەی نەزاهەی كەركوك بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی دەستەی نەزاهەی كەركوك بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت

 

 

دەستەی نەزاهەی عێراقی رایگەیاندووە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك دەركراوە.

دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك بەهۆی سەرپێچییەكانی پرۆژەی سۆما ستی بووە لەشارەكە.

دەستەی نەزاهە راشیگەیاندووە، لەشاری كەركوك (111) پرۆژە لەدەستەی وەبەرهێنان بڕیاری دروستكردنیان بۆ دەركراوە، بەڵام (86) پرۆژە لە سفر نزیكە، واتە هیچ كارێكی بۆ نەكراوە، لەنێویاندا كۆمەڵگەی نیشتەجێ‌ بوون و بازرگانی و میوانخانەو مۆڵ و نەخۆشخانەو زانكۆی ئەهلی دەگرێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ