بێگومان پێكهاتووی بەردەكە جۆری پارێزی خۆراك و شێوازی چارەسەری دیاری دەكات، بەڵام كۆمەڵێك گژوگیا لە ڕووی زانستیەوە یارمەتی نەهێشتن و فڕێدانی بەردی گورچیلە ئەدەن، بەڵام زۆر گرنگە نەخۆش پێش بەكارهێنانیان سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات تا دڵنیا بێت كە پێویستی بە نەشتەرگەری یان توانەوەی بەردەكە نیە بە لەیزەرو هەروەها ئاستی كاركردنی گورچیلەكان و دیاری كردنی هۆكاری دروست بوونی بەردەكە.
باشترین جۆرەكانی خۆراك و گژوگیا بۆ بەردی گورچیلە :
1. گیراوەی لیمۆو زەیتی زەیتوون :
چوار كەوچكی چێشت زەیتی زەیتوون لەگەڵ چوار كەوچكی چێشت شەربەتی لێمۆی فرێش تێكەڵاو بكەو بیخۆرەوە، دواتر چەند پەرداخێك ئاو بخۆرەوە، لە ڕۆژێكدا چەند جارێك دووبارەی بكەرەوە.
2. سركەی سێو :
دوو كەوچكی چێشت سركەی سێو لەگەڵ یەك كەوچكی چێشت هەنگوینی ئەسڵی تێكەڵاو بكەو بیخۆرەوەو لە ڕۆژێكدا چەند جارێك دووبارەی بكەرەوە.
3. شەربەتی هەناری فرێش :
لە ڕۆژێكدا چەند پەرداخێكی لێ بخۆرەوە یان ناوكی دەنكە هەنار بكووتەوەو بە هاڕاوەیی ڕۆژی چەند جارێك یەك بۆ دوو كەوچكی چێشتی لێ بخۆ.
4. نەعنا :
چەند چڵێك نەعنای سەوز یان وشكراو لەگەڵ یەك كەوچكی چێشت هەنگوینی ئەسڵی لە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم پاش پێنج خولەك بیخۆرەوە؛ ڕۆژانە (5 – 6) جار؛ یان نەعنای سەوز چەند جارێك لە نێوان ژەمەكان بیخۆ.
5. قەیتەران :
چەند چڵێك : قەیتەرانی سەوز یان وشكراو لە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم پاش پێنج خولەك بیخۆرەوە؛ ڕۆژانە (5 – 6) جار؛ یان قەیتەرانی سەوز چەند جارێك لە نێوان ژەمەكان بیخۆ.
6. كەرەوز :
چەند جارێك لە نێوان ژەمەكان بیخۆ ڕۆژانە یان بیدە لە عەسارەو بێ پاڵاوتن بیخۆرەوە.
7. شووتی :
چەند جارێك لە نێوان ژەمەكان بیخۆ ڕۆژانە یان بیدە لە عەسارەو بێ پاڵاوتن بیخۆرەوە.
8. فاسۆلیا بە تایبەت فاسۆلیای ڕەش :
فاسۆلیا بە كوڵاوی و بێ زەیت و ڕۆن.
فاسۆلیا دوای لێكردنەوەی توێكڵەكەی بكوڵێنە بە باشی و دواتر ئاوەكەی چەند جارێك لە نێوان ژەمەكان بخۆرەوە.
9. گەڵای كەرتەشی :
دوو كەوچكی چێشت لە گەڵای كەرتەشی وشكراو بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم و پاش (10) خولەك بیخۆرەوە؛ ڕۆژی (2 – 3) جار.
گرنگترین ڕێنمیاییە پزیشكیەكان :
1. هەندێك جۆری ئەم گژوگیایە بۆ هەموو كەسێك ناگونجێت بە تایبەتی ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە وەك نەخۆشی شەكرەو بەرزی فشاری خوێن.
2. هەندێك جۆری ئەم گژوگیایە لەگەڵ كۆمەڵێك دەرمان كارلێك دەكەن و زیانی هەیە بۆ نەخۆش.
3. لە بەر ئەم دوو خاڵە زۆر گرنگە نەخۆش ڕاوێژ بكات لەگەڵ پزیشكەكەی.
4. زۆر گرنگە نەخۆش ئاگاداری ئەو خواردنانە بێت كە ناهێڵن بەردی گورچیلە دروست بێت لەگەڵ ئەو خواردنانەی یارمەتی دروست بوونی بەردی گورچیلە دەدەن
(د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)