تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهان بەربەستی (20) ملیۆن تووشبووی تێپەراند و لە (21) ملیۆن نزیك دەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند : " ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بۆ (20,031,552) كەس بەرزبۆتەوە".
ئاژانسەكە دەڵێت : " لەهەموو جیهان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە (734,098) كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەكەش لە (800) هەزار كەس نزیك دەبێتەوە".
وەك سەرچاوەكە باسی كردووە ، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە رزگاریان بووە گەیشتۆتە (12,904,042) كەس.
جێی باسە ئەمریكا پلەی یەكەمی تووشبووانی گرتووە بە (5,199,444) كەس ، هەر ئەو ولاتە پلەی یەكەمی ژمارەی گیان لەدەستدانی گرتووە بە تۆماركردنی (165,617) كەس.