لەسەر مووچە 20 پەرلەمانتار هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر مووچە 20 پەرلەمانتار هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم

 

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە 20 كەس پێكهاتوون هۆشداریی دەدەنە حكومەتی هەرێم كە نابێت چیتر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبرینی نایاساییەوە دابەشبكات.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


راگەیاندراوی (20) پەرلەمانتار بۆ رایی گشتیی كوردستان

ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، هۆشداریی دەدەینە حكومەتی هەرێم كە نابێت چیتر موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبرینی نایاساییەوە دابەشبكات و ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەكی هاونیشتمانیان و موچەخۆرانیش لەسەر ئەم بڕیارە نایاساییەی حكومەت، لە ئەستۆی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، پێشینەیەكی ترسناكە لەروی پێشێلكردنی سەروەریی یاسا و دەستبردن بۆ ژیان و گوزەران و موچەی رەوای موچەخۆرانی كوردستان.

پێویستە چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی موچە دوانەخات و پەلەیش بكات لە رێكەوتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتیی لەگەڵ حكومەتی عیراقیی دا، كە پاڵپشت بێت بە دەستور و زامنكردنی مافەكانی موچەخۆران و تەواوی خەڵكی كوردستان.

ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- شێركۆ جەودەت.
3- عەبدولستار مەجید.
4- د. محێدین حەسەن یوسف.
5- گوڵستان سەعید محەمەد.
6- دیاری ئەنوەر حەمەرەحیم.
7- شیرین ئەمین.
8- هەلز ئەحمەد.
9- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
10- باڵانبو محەمەد عەلی.
11- گۆران عومەر عەلی.
12- جەلال محەمەد.
13- سەرچنار ئەحمەد.
14- روپاك ئەحمەد.
15- د. هەورامان گەچێنەیی.
16- شایان كاكە صالح.
17- د. ئیسماعیل تەها سگیری.
18- بەدریە ئیسماعیل.
19- یاسین خزر.
20- موسلیم عەبدوڵلا قەسرێ‌

 

هه‌واڵی گرنگ