كوردی‌و
به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی لوبنان، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-8-2020 ژماره‌یه‌ك وه‌زیری كابینه‌كه‌ی حه‌سان دیاب ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه و كه‌مێك پێش ئێستاش سەرۆك وەزیران و سه‌رجه‌م وەزیرەكانی دیكه‌ی حكوومەت دەستیان لە كار كێشایەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یرووته‌وه زینجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له‌و وڵاته روویاندا و هاوڵاتییان حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان به نابه‌رپس تاوانبار كرد و داوایان كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.