سەرۆكی حكومەتی لوبنان دەستی لەكاركێشایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی حكومەتی لوبنان دەستی لەكاركێشایەوە

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان بەشێوەیەكی فەرمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و وتی ، گەندەڵکاران لە دەوڵەت گەورەترن.

كەمێك پێش ئێستا ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حەسەن دیاب ، سەرۆكی حكومەتی لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی راگەیاند، ئەمەش دوای تەقینەوە بەهێزەكەی بەیروت و جوڵانی شەقامی نارازی گەلی لوبنان ناچاركران ئەم بریارە دەربكەن.

حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند و گوتی، دەمانەوێت دەرگاکە بەڕووی رزگارکردنی نیشتمانی بکەینەوە کە لوبنانییەکان لە درووستکردنیدا بەشدارن، بۆیە من ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەم حکومەتە رادەگەێنم، خودا لوبنان بپارزێزێت، خودا لوبنان بپارزێزێت و خودا لوبنان بپارزێزێت، بمێنن و لوبنان بە زیندوویی بمێنێتەوە".

 

 

هه‌واڵی گرنگ