كوردی‌و
سه‌رۆكی رووسیا سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه رووسییه‌كه‌ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: ڤاكسینه‌كه‌مان سه‌لامه‌ت و كاریگەرە و كۆتایی بە کۆرۆنا، ماسك و دابڕان له یه‌كدی ده‌هێنێت.
ڤلادیمێر پۆتین،سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: یه‌كه‌م ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له جیهاندا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له روسیا تۆمارده‌كرێت،زاناكانی روسیا هه‌نگاوه پێویسته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان ته‌واو كرد و تێپه‌راند، وه سه‌لامه‌ی و كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه‌یان پشتراسكرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،ده‌رمانه‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م په‌تایه تێده‌په‌رێنێت و ئێستا نه‌ك ته‌نها ئومێد ده‌به‌خشێت به ولاته‌كه‌مان، به‌لكو ئومێد به‌خشه بۆ ته‌واوی جیهان.
لای خۆشییه‌وه، ئۆلیگ گریدنیڤ، جێگری وەزیری تەندروستیی رووسیا رایگەیاند، ئەو ڤاکسینەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیا و پەیمانگەی گەمالیا بەرهەمهاتووە، لە 12ی ئاب بە فەرمی تۆماردەکرێت.
تا ئێستا به‌فه‌رمی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دانی به‌و ڤاكسینه‌ی روسیادا نەناوە، ئەمەش مانای وایە پسپۆڕان لە سەلامەتییەکەی دڵنیانین و ئەگەر هەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر گیانی ئەوانەی ڤاکسینەکەیان بۆ بەکاردەهێندرێت.