بەپێی بەدواداچوونێكی usnews بۆ ئەوەی كە بەنزینی كەمتر بەكار بێنین و لەم قەیرانەدا پارەیەكی كەمتر بە بەنزین بدەین، پێویستە لەكاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل رەچاوی حەوت خاڵ بۆ ئەم مەبەستە بكەین.
یەكەم: هیچ كاتیك كەلوپەلی زیادە بار نەكەین، بەتایبەتی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبیڵ، هیچ شتێك دانەنرێت.
بۆ خۆپاراستن لەو بوارە، پێویستە هەموو كەلوپەكانمان لەناو ئۆتۆمبێل دابنێین. چۆنكە دانانی كەلوپەل لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل دەبێتە هۆی ئەوەی كە بەكارهێنانی بەنزین دوو بەرامبەر زیاتر ببێت. ئەگەر ناچاریش بوون كەلوپەل لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلی دابنێین، پێویستە لە سەرەوە بۆ خوارەوە لێژ بێت بۆ زاڵبوون بەسەر بەرگری هەوا (ئیرۆدینامیك)
دووەم: خێرایی كەم
لێخۆرینی خێرا پێویستی بە هێزی زیاتر هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر بەرگری هەوا. ئەوەش پێویستی بە بەكارهێنانی بەنزینی زیاتر هەیە. ئەگەر ئۆتۆمبێل لە خێرایی 16 كیلۆمەتر لە كاتژمێریكدا دوو لیتر بەنزین بەكار بهێنێت، ئەوا لە خێرایی 32 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، چوار لیتر بەنزین بەكار دەهێنێت. ئەگەر لێخۆرینەكە بۆ چەند كاتژمێر بەردەوام بێت، بەنزینی زیاتر بەكار دەهێنێت.
سێیەم: لێخوڕینی لەسەرەخۆ و وەك یەك
كاتێ كە بەهێواشی و لەسەرەخۆ و وەك یەك لێدەخۆرن، وەك ئەوە وایە كە ئۆتۆمبێلەكەتان هەناسەیەك وەربگرێت، بەهۆی ئەو هەوای زۆرە كە لەبەردەم ئۆتۆمبیڵدا هەیە. ئەگەر بەخێرایی لێ بخۆرن، لەناكاودا پێویستیتان بە ستۆپكردن هەیە، هەر جارێك پاش ستۆپكردن، ئۆتۆمبێل بۆ وەرگرتنی خێرایی، پێویستی به بەكارهێنانی بەنزینی زیاتر هەیە. هەربۆیە دووبارە وەرگرتنی خێرایی، بەنزینی زیاتری دەوێت.
چوارەم: هاوسەنگی هەوای تایەكانی بپارێزن
كەمبوونی هەوای تایەكان تەنیا بەمانای ئەوە نییە كە ئۆتۆمبێل لەكاتی رۆیشتن بەنزینی زیاتر بەكار دەهێنێت، بەڵكو ئەمنییەتی لێخۆرینیش لە مەترسی دایە، كاتێك كە هەوای تایەكان نزمە، زیاتر پان دەبنەوە و قورساییەكی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلەكەتان دروست دەكەن.
پێنجەم: كۆنترۆڵكردنی هەوای ناو ئۆتۆمبێل
بەپێی لێكۆڵینەوەكان، فێنك كەرەوەی ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری سندووقدار لە رۆژانی گەرمادا زیاتر لە دوو لیتر بەنزینی زیادە بەكار دەهێنن، كردنەوەی جام لە خێرایی زۆردا، ئیرۆدینامیكی زیاتر رادەكێشێت و دەبێتە هۆی زیاتر بەكارهێنانی بەنزین، بۆ سوودوەرگرتن لە باشییەكانی هەردوو بوار و خۆ پاراستنی لە بوارە خراپەكانی، پێویستە لە كاتی لێخۆرینی لەسەرە خۆ و لە ناوشار، جامەكانی ئۆتۆمبێل بكرێنە و سوود لە هەوای ئازاد وەربگرین، بەڵام لە ئۆتۆبانەكان، باشتر وایە فێنك كەرەوە بەكار بهێنین.
شەشەم: لێخۆرینی یەكراست
لە هەر راوەستانێكدا، ئۆتۆمبێلەكەتان پێویستی بە بەنزینی زیاتر هەیە بۆ دووبارە رۆیشتن، بەتایبەتی كاتی كە سار دەبێتەوە. هەربۆیە تا پێتان دەكرێت یەكڕاست بڕۆن و رامەوەستن. لە لایەكەوە بەنزینی كەمتر بەكار دێنن و لە لایەكی ترەوە كاتێكی زیاتر بۆتان دەگەڕێتەوە.
حەوتەم: رۆنی گونجاو بەكار بێنن
لەم رۆژانە ئۆتۆمبێلەكان روونی تایبەت بەخۆیان بەكار دێنن كە زۆر گونجاوە بۆ بزوێنەرەكانیان، كە رۆنی سووك و قورس و زۆر سووك لە یەكتر جیا كراونەتەوە و هەر بزوێنەرێك رۆنی تایبەت بەخۆی هەیە. بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لەلایەن حكومەتەكانەوە ناچار كراون، رۆنی تایبەت بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكان دیاری بكەین كە بە ئابووریترە، هەربۆیە ئەو رۆنە بەكاربێنن كە لەلایەن ئۆتۆمبیڵسازانەوە دیاری كراوە.
سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی