سەرۆكی روسیا هەواڵێكی خۆشی لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكردەوە ، یەكەم تاقیكردنەوەیشی لەسەر كچەكەی خۆی بووە.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی ئەم ڤاكسینەی پەسەندكردووە بۆ ئەوەی لەسەر هاوڵاتیان كاری پێبكرێت و بدرێتە تووشبووان.
سەرۆكی روسیا دەڵێت ، کچەکەم کاتێک ڤاکسینەکەی وەرگرتووە گۆرانكاری لە پلەی گەرمی لەشی هاتووە، دواتر چاك بۆتەوە.
تا ئێستا لە رووسیا (897,599) كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون ، (15,131) كەس گیانیان لەدەستداوە و (703,175) كەسیش چاكبوونەتەوە.