ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی لە هاوینەهەواری دووكان بەڕێوەچو و لەلایەن لیژنەی ئەمنی كۆبونەوەكەوە ڕێگە نەدرا جگە لە دەزگاكانی خۆیان و دەزگا سێبەرەكانیان، دەزگاكانی دیكە ڕووماڵی كۆبونەوەكە بكەن.
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی كە لە هاوینەهەواری دووكان بەڕێوەدەچێت، ڕێگا بەبەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی كۆبونەوەكە بكەن .
هەروەها ووتیشی: تەنها ڕێگا بە كەناڵەكانی نزیك لە پارتی و یەكێتی دەدرێت ڕوماڵی كۆبونەوەكە بكەن و بچەنە شوێنی كۆبونەوەكە.
جێگەی باسە ئەمڕۆ سێ شەممە، بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و ڕاگرتنی هێرشی ڕاگەیاندن لەبەرامبەر یەكتری، كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی لە هاوینەهەواری دووكان دەستیپێكرد.