چۆن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەت لەپارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە دەگۆڕدرێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەت لەپارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە دەگۆڕدرێت؟


زۆرجارشۆفێران كێشەی ئەوەیان بۆدروست دەبێت چۆن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیان یان ساڵنامەكەی لە لەپارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە بگۆڕن بۆئەو مەبەستەش چەند رینماییەك دەخرێنە روو هاتوەكو شۆفێر لەكاتی گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیاندا گرفتیان بۆدروست نەبێت.


ڕائید هێمن ساڵح عەزیز ئەفسەر لەبەشی هونەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، ئەو شۆفێرەی كە بەنیازە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی لەپارێزگاكەیەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە بگوازێتەوە یاخود بگۆڕێت، سەرەتا پێویستە سەرەتا داواكاریەك "عەریزە" پێشكەش بكات.


ئەوەشی ڕوونكردەوە، بۆ نموونە شۆفێرەكە خەڵكی سلێمانیەوە بەنیازە تابلۆكە لەهەولێرەوە بۆ سلێمانی بگۆڕێت، دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكە واتە عەریزە بەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هەنگاوی دووەم پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت، پشكنینەكەش دەكرێت لەهەولێر یاخود سلێمانی بكرێت.


رائید هێمن ساڵح لەو بارەیەوە وتیشی:"دوای پشكنینەكە بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی نوسراو دەكات بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، بۆئەوەی ئەولەویاتی ئۆتۆمبێلەكە بنێرێت".


ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەولەویاتی ئۆتۆمبێلەكەی بەدەستدەگات، ئەو شۆفێرە مامەڵەكەی لەهاتوچۆی سلێمانی تەواودەكات‌و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی دەگۆڕدرێت بۆ سلێمانی.

هه‌واڵی گرنگ