ئێران... 183كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران... 183كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

 

ئەمڕۆ سێشەممە11-8-2020 وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری 24كاتژمێری ڕابردووی توشبوانی ڤایرۆی كۆرۆنای بڵاو كردەوەو ڕایگەیاند 183كەس بە نەخۆشیەكە گیانیان لە دەستداوە.

سادات لاری وتەبێژ بەناوی وەزارتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ سێشەمە رایگەیاند"لە24كاتژمێری ڕابردوودا 2345 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 183كەسی دیكەش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژەكەی وەزارتی تەندروستی ئێران راشیگەیاند" كۆی ئەو كەسانەی كەتوشی ڤایرۆسەكە بوون گەیشتوەتە 189331كەس و18800كەسیش گیانیان لەدەستداوە"

 

هه‌واڵی گرنگ