پارێزگاری دهۆك: ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندانێك نادەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگاری دهۆك: ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندانێك نادەین

 

پارێزگاری دهۆك هۆشداری توند دەدات لە ئەنجامدانی گردبونەوەو خۆپیشاندان لە پارێزگای دهۆك و ڕایدەگەیەنێت: ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندانێك نادەین.

 

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندانێك نادەین و ئێمە ڕێگەمان لە شایی و تەعزیە گرتووە چۆن رێگە بە خۆپیشاندان دەددەین.

 

هەروەها ووتیشی: هەر كەسێك پڕوپاگەندە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان بكات بە تووندی ڕوبەڕوی سزایی یاسایی دەكەینەوەو لەهیچ كەسێك قبوڵ ناكەین گردبونەوە ئەنجام بدرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ