سلێمانی...خاوەن نوسینگەیەك كۆتایی بەژیانی هێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی...خاوەن نوسینگەیەك كۆتایی بەژیانی هێنا


پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەمرۆسێشەممە 11-8-2020 هاوڵاتیەك كەپیشەی خاوەنی نووسینگەیەكی خانووبەرەبووە بە چەك كۆتایی بەژیانی هێنا.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی لەدایكبوی 1968 لەگەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی بەچەكی كەلاشینكۆف كۆتایی بەژیانی هینا"
ئاماژەی بەوەشدا" دوای ئاگاداركردنەوەمان هیزەكانمان چونەتە شوێنی رووداوەكەو تەرمەكەیان هەڵگرتەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا".

راشیگەیاند"ئەو هاوڵاتیە خاوەنی نووسینگەیەكی خانووبەرە بووە و بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو هاوڵاتیە لەبەردەم كەنیسەكەی چوارچرا كۆتایی بەژیانی هێناوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی‌ پێكردووە و تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نازانرێت."

 

هه‌واڵی گرنگ