ته‌ندروستی عێڕاق چاكبوونه‌وه‌ی 2 هه‌زارو 312 توشبوی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی عێڕاق چاكبوونه‌وه‌ی 2 هه‌زارو 312 توشبوی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 3 هه‌زارو 396 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق و هه‌رێم تۆماركراوه‌و 2 هه‌زارو 312 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.\

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ی ئابی 2020 ، وەزارەتی تەندروستی عیراق له‌ به‌یاننامیه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ڕایگه‌یاند" لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هه‌زارو 396 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 2 هه‌زارو 312 كەسیش  بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

هه‌ر به‌ پێی ئامارەكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 426 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 8 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە، پارێوگەی هەولێریش لە پلەی سێیەمدایە بە تۆماركردنی 398 حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی 9 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،" تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 273 حاڵەت، مەدینە توب: 90 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 123 حاڵەت، بەسرە: 426 حاڵەت، نەجەف: 244 حاڵەت، سلێمانی: 167 حاڵەت، هەولێر: 398 حاڵەت، كەركوك: 222 حاڵەت، دهۆك: 88 حاڵەت، كەربەلا: 278 حاڵەت، واست: 117 حاڵەت، دیالە: 107 حاڵەت، میسان: 188 حاڵەت، زیقار: 119 حاڵەت، ئەنبار: 34 حاڵەت، بابل: 124 حاڵەت، سەڵاحەدین: 57 حاڵەت، نەینەوا: 122 حاڵەت، دیوانیە: 113 حاڵەت، موسەننا: 106 حاڵەت".

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو، 67 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراوه‌.

به‌پێی  دوایین ئاماره‌كانی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وش هاتوه‌"كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 156 هه‌زارو 995 كەس و لەو ژمارەیەش 5 هه‌زارو 531 كەس گیانیانلەدەستداوە و 112 هه‌زارو 102 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 39 هه‌زارو 362 كەسن كە 554 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە".

 

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ