وەزارەتی کشتوکاڵ: 250 تۆن پەتاتە بەنایاسایی داخڵی هەولێر کراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی کشتوکاڵ: 250 تۆن پەتاتە بەنایاسایی داخڵی هەولێر کراوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  ڕایده‌گه‌ینێت ،250 لە بازگەی خازرەوە نزیکەی تۆن پەتاتە  بە نایاسایی و بەبێ ئاگاداریی وەزارەتی کشتوکاڵ داخڵی هەولێر کراوە و بەشی زۆریشی لە بازاڕدا ساغکراوەتەوە و فرۆشراوە.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ی ئابی 2020 حسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هه‌رێم ڕاگەیاند، "بەداخەوە لە سنووری خازرەوە بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداری ئێمە لەلایەن بازگەکانی ئاسایشەوە ڕێگەیان پێدراوە داخڵ بە هەولێر بوون، ئەوەی بە ئێمە وتراوە 10 کۆنتێنەر پەتاتە بووە هەر کۆنتێنەرێک 20 بۆ 25 تۆنە و بە هەمووی 250 تۆن داخڵ کراوە".

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ، "پاش ئاگاداربوونەوەمان توانرا بەشێکی ڕێگری لێبکرێت، بەڵام بەشی زۆری چووە بازاڕەکانەوە و لەدەست دەرچوو".

حسێن حەمەکەریم بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "لەئێستادا بەشی زۆری بەرهەمەکانی سەوزە و میوە لەکاتی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆدا، بەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەن، زۆربەی بەرهەمەکان باجمان خستووەتە سەریان، بەپێی کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆ، بەڵام لەم کۆتاییەدا ئێمە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارماندا هاوردەکردنی حەوت بەرهەم لە سەوزە و میوە و بەروبوومی کشتوکاڵی کە بریتین لە (سێو، هەنار، هەنجیر، شووتی، خەیار، پەتاتە و هەنگوین) قەدەغە بکەین، ئەوەش بۆ زیاتر دڵنیاکردنی جووتیاران و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هه‌رێ ئەوەشی خستەڕوو کە "بڕیارەکە لە یەکی ئابەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ماوەیەکی نادیار، هەتاوەکو ئەوکاتەی ئێمە بزانین بەرهەمی ناوخۆ هەیە لە بازاڕدا، درێژە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەدەین، هەرکات زانیمان بەرهەمەکان کەمدەبێتەوە و لە بازاڕ نرخ بەرزدەبێتەوە بڕیارەکە دەگۆڕین".


جێی ئاماژه‌یه‌ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2007ـەوە سەرقاڵی جێبەجێکردنی بەرنامەیەکە بۆ ئەوەی لە بەرهەمهێنانی پەتاتەدا بگاتە ئاستی خۆبژێوی و پێویستی بە هاوردەکردنی لە دەرەوە نەبێت و لە سەرەتای پرۆژەکە و لە ساڵی یەکەم هەزار تۆن پەتاتە بەرهەمهێنرا، بەڵام ئێستا بڕەکەی زۆر زیاد بووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی 300 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ