وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم راگەیاندراوێک بلاو کردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم راگەیاندراوێک بلاو کردەوە

کوردیو

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندراوێک لەسەر روداوەکانی ناوچەی برادۆست ی ئێوارەی روژی سێ شەممە2020/8/11 بلاوکردووە و تیای  دا ئاماژە بەوەکراوە کە پێویستە  PKK و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمیكوردستان

 

*ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆیحكومەتی هەرێمی كوردستان*

 

كاتژمێر 2:45 پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ، سێ شەممە، رێكەوتی 11/8/2020 لە ناوچەی برادۆست كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بەحكومەتی فیدڕاڵی خەریکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون کە لە خاڵە سنووریەکان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنی هەڕەشەی شەڕ لەدانیشتووانی ناوچەكە، لە لایەن فرۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئوتۆمبیلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور دەكرێتە ئامانج وبەداخەوە دووئەفسەری هێزەكە شەهید دەبن بە ناوەكانی (عمید/ محەمەد ڕەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و(عقید/ زوبێرحالی تاجەدین ، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها (عقید/ حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن ) برینداردەبێت.

لێرەدا دوپاتی دەكەینەوە كە پێویستە  PKK و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان وعیراق وچیترخەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە.

 

بەم بۆنە خەمناكەوە ، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەین ولە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە بە بەهشتی خۆیشادیان بكات و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین وخەڵكی خۆمان دڵنیا دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستانوەك هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان.

 

وەزارەتی ناوخۆ

حكومەتی هەرێمی كوردستان

11/8/2020

 

هه‌واڵی گرنگ