پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا ئاڵۆز دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا ئاڵۆز دەبێت

 

 

 

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، وڵاتەكە سەردانەكەی وەزیری بەرگری توركیای هەڵوەشاندۆتەوە كە وابڕیاربوو سبەینێ‌ پێنجشەممە سەردانی بەغدا بكات.

هەروەها وتویەتی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی نوێنەری توركیا دەكات و نوسراوێكی ڕادەست دەكات كە بە زمانێكی توند نوسراوە، هەروەها پێشی ڕادەگەیەنێت عێراق بەتەواوەتی دەستدرێژی و پێشێلكارییەكانی توركیا لە وڵاتەكەدا ڕەت دەكاتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە دەڤەری سیدەكات بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە دوو ئەفسەری پلە باڵای عێراقی سەر بە پاسەوانی سنوور كوژراون و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ