گەشبینی بە پەسندکردنی پاکێجی نوێی هاندانی ئابووری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، نرخی نەوتی بەرزكردەوە.
ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان گەیشتۆتە (45) دۆلار و لەبەرزبوونەوە بەردەوامە.
هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 24 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێکی بە 42 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ لێدوانەکانی ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی دەگەڕێتەوە کە رایگەیاندبوو بە گەشبینییەوە دەڕواننە بەرزبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو.