هۆكاری ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا چییە ؟؟

 

 

1. بوونی داخوران لە ئەژنۆكاندا. 

2. كوندرۆمالیژیا : بریتییە لە نەرم بوونەوەو شكاندنی كركڕاگەی بەشی پشتەوەی كڵاوەی ئەژنۆ. 

3. ئەژنۆی ڕاكەرەكان : حاڵەتێكە كەزیاتر تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە وەرزشی ڕاكردن دەكەن، ئەویش بە هۆی هەوكردنی ئەو ژێی ماسولكانەی دەوری كڵاوەی ئەژنۆ دەدەن. 

4. جوڵانی كڵاوەی ئەژنۆ بۆ بەشی دەرەوەی ئەژنۆ كە جۆرێك لەئازار دروست دەكات لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆ. 

5. هەوكردنی ژێی ماسولكەكانی دەوری ئەژنۆ، بە تایبەتی ئەو ماسولكەیەی دەكەوێتە بەشی پێشەوەی ڕان. 

6. جێگیر نەبوونی كڵاوەی ئەژنۆ. 

7. قفڵ بوونی بەشی ناوەوەی جومگەكە لەكاتی جوڵەدا.

میكانیزمی دروست بوونی ئازار چییە لەبەشی پێشەوەی ئەژنۆ .. ؟؟

ئازاری بەشی پێشەوە هەمیشە دروست دەبێت لە ئەنجامی جێگیرنەبوونی كڵاوەی ئەژنۆو جوڵانی لەسەر بەشی خوارەوەی ئێسكی ڕاندا، ئەمەش لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا دروست دەبێت :

1. كاتێك كڵاوەی ئەژنۆ لە جێ ئەچێت و لەو شوێنەی خۆی لادەچێت. 

2. بێهێزی و لاوازی ماسولكەكانی دەوری ئەژنۆ. 

3. لەكاتی ئەنجامدانی چاڵاكیەكی زۆر كە فشار دەخاتە سەر ئەژنۆكان وەكو (ڕاكردن، بازدان، یاری سۆكەر، بادان، شەق هەڵدان). 

4. ئەو بۆشاییەی لەبەشی پێشەوەی ئێسكی ڕاندا هەیەو كڵاوەی ئەژنۆی لەسەر ئەوەستێت هەندێك جار زۆر قوڵە. 

5. لەكاتی تەختی بنی پێ دا. 

6. كێشی زیادە. 

7. لەكاتی شكان، لەجێ چوون، جوڵان، یاخود هەر پێكدانێك بۆ كڵاوەی ئەژنۆ. 

8. وەرزشەوانەكان بەتایبەتی ئەوانەی وەرزشی ڕاكردن، بازدان، پاسكیل لێخوڕین دەكەن. 

9. هەرزەكارەكان و ئەوانەی لەتەمەنی گەشەكردنان، زیاتر لە كچاندا.

(د. هەڤین كەمال شاە موحەمەد – پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازار شكاندن)

 

هه‌واڵی گرنگ