كەش و هەوای عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئەمرۆ بەرەو گەرمبوون دەروات ، بەڵام ناگەرێتەوە دۆخی گەرمای بەتین.
بەپێی ئەو پێشبینییانەی لە ماڵپەری ئەكواوێزەری ئەمریكی بڵاوبۆتەوە ، هەریەكە لە شارەكانی كەركوك و هەولێر ، پلەكانی گەرما دەگاتە سەروو (40) پلەی سەدی.
وەك لە پێشبینییەكانی ئەمرۆ هاتووە ، بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر (40) پلە و سلێمانی (39) پلە دهۆك (38) پلە و لە كەركوك (41) پلە دەبێت.
گەرمترین پارێزگا لەهەموو عێراق ، هەریەكە لە پارێزگاكانی بەسرە و دیالە و میسان دەبن كە پلەی (46) تۆماردەكرێت.