لەهەولێر بڕی دەفتەرێك پارەی پێشەكی لە توشبووانی كۆرۆنا وەرگیراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەهەولێر بڕی دەفتەرێك پارەی پێشەكی لە توشبووانی كۆرۆنا وەرگیراوە


جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سلێمانی لە ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەقامگیرەو لە هەولێر بڕی دەفتەرێك پارە لە توشبوو وەرگیراوە بۆ چارەسەر.

 

د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بەدیاریكردن و كەمكردنەوەی نرخی نەخۆشخانە تایبەتیەكان لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دەڵێت: ئەوەی وەزارەتی تەندروستی دەیكات بانێكەو دوو هەوا-یە و بڕیارەكە دانە بەرچەقۆی ملی نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە بۆ كەرتی تایبەت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هەندێك لەنەخۆشخانەكان لەهەولێر نەخۆشی-كۆرۆنایان وەرگرتووە دەفتەرێكیان پێ خەواندوون لەنەخۆشخانەكە تا ئەو كاتەی چارەسەرەكەی وەردەگرێت.

 

جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: ئامارەكان ڕوو لەخاوبوونەوە بوون بەئاراستەی سەقامگیری بارودۆخەكەوە دەتوانم بڵێم ئێستا بارودۆخی تەندروستی سەبارەت بەكۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەبارێكی جێگیر و سەقامگیردایە وەكێرڤی توشبوون بەنەخۆشی كۆرۆنا بەر لەجەژن ڕووی لەدابەزین كردووە لەڕوژانی جەژنیش و دوای جەژنیش هەروەك خۆی ماوەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ