بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوو ڕوداوی ھاتوچۆ لە ناو ڕوویداوەو بەهۆیەوە شەش كەس بونەقوربانی.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: شەوی ڕابردوو لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لە گەرەكی تاڤگەی شاری سلێمانی لە ئەنجامی پێكدادانی ئوتومبێلێك و ماتۆڕسكیلێك شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەستدا و كەسی دووەم كە سەرنشینی سەر ماتۆڕسكیلەكە بوو بە سەختی بریندار بوو.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ڕووداوێكی هاتوچۆی لە نێوان چەمچەماڵ ، قەرەهەنجیر ، ڕویداو بەهۆیەوە چوار برینداری لێكەوتەوە.