بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەرامبەر ڕاگرتنی ووتاری هەینی بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی گردببنەوەو یاداشتێكی ناڕەزاییش ئاڕاستەی حكومەت دەكەن.
پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ لە گۆرەپانی مزگەوتی سەواف لە هەولێر ژمارەیەك لە ماموستایانی ئایینی گردبوونەوەیەك دەكەن.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: گردبونەوەكە لە بەرامبەر ڕاگرتنی ووتاری هەیینی و خراپی دۆخی هاووڵاتیانە بە تایبەت لە ڕووی تەندروستییەوەو مامۆستایانی ئاینی یاداشتێكیش ئاڕاستەی حكومەت دەكەن.