سەیدسادق... چوار بەنزینخانە داخران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەیدسادق... چوار بەنزینخانە داخران

 

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت: لە سنورەكەیاندا چوار بەنزینخانە داخران و گەڕان و پشكنینیش بەردەوامەو هەر كەس و لایەنێك سەرپێچی بكات ڕوبەڕوی یاسای دەكەنەوە.

 

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق بڵاویكردەوە: لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامێتی سیدسادق بەشی سوتەمەنی لە گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانیاندا، سەردانی سەرجەم كارگەكانی غازی ماڵانی كرد و پشكنینیان بۆ وەزنی بتڵەكان كرا، پاشان پێوانەكردنی (كێلە) بۆ عەدادەكانی تێكردنی بەنزین و گاز لە ناو بەنزیخانەكانی سنوری قەزاكە كرا.

 

ئەوەشی خستەڕوو: پشكنین بۆ كارگەكانی غازی ماڵان كراو چوار بەنزینخانەی نایاسایی داخران كە لە جۆری موبایل بوون بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و بە شێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد.

 

 

هه‌واڵی گرنگ