ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەدرێت



تادێت دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوا دەكەوێت و بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی مووچە كۆببێتەوە.

 

پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو یەكێك لە تەوەرەكانی پرسی مووچە دەبێت كە گفتوگۆ لەسەر كات و چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكات.

 

هەروەها ووتیشی: دیار نیە كە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی تەواوەتی دەدرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێدەچێت ئەمڕۆ ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ