بەهۆی هێرشەكەی دوێنێ، عێراق ئامادە نییە پێشوازی لە وەزیری بەرگری توركیا بكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی هێرشەكەی دوێنێ، عێراق ئامادە نییە پێشوازی لە وەزیری بەرگری توركیا بكات

 

تا دێت پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا خراپتردەبێت ، بەتایبەت هێرشەكەی دوێنێ فرۆكە بێ فرۆكەوانەكەی توركیا كە بەمهۆیەوە دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند " بەغداد پێی باش نییە لەئێستادا پێشوازی لە وەزیری بەرگری توركیا بكات ، كە بریارە سبەی بەسەردانێك بگاتە پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت كۆببێتەوە".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەیشی راگەیاند ، جارێكی دیكە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشتكراوە بۆ روونكردنەوە لەبارەی ئەو هێرش و خاك بەزاندنەی توركیا لەخاكی عێراق ، ئەمەش جاری سێیەمە بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا دەكرێت لەوەتەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.

بریاربوو سبەی پێنجشەممە وەزیری بەرگری توركیا بەسەردانێك بگاتە بەغدا ، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیكردەوە پێشوازی لە وەزیری ناوبراوبكات و سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ