مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی سالح میرانەوە ڕایگەیاند: ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر و رەوشت بەرز و سالار جەنابی ( مامۆستا عەلی ) دڵگرانی كردم.
دەقی پەیامەكە:
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر و رەوشت بەرز و سالار جەنابی ( مامۆستا عەلی ) دڵگرانی كردم
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە وەفاتی مامۆستا (عەلی سالح میران) سەرەخۆشی ئاراستەی دكتۆر محەممەدی كوڕی و كەس و كارو بنەماڵەی بەرێزی میران و سەرجەم براو خوشكانی یەكگرتوو دەكات ئەمە دەقەكەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحیم
(مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَيٰ نَحْبَهُ ؤمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ؤمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)
وەفاتی برای ئازیز و رۆشنبیر و نوسەر و رەوشت بەرز و سالار جەنابی ( مامۆستا عەلی ) دڵگرانی كردم..
لە ناخی دڵمەوە پلەی شەهیدی بۆ ئەخوازم و پرسە و سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم بە كاكە دكتۆر محەممەدی كوڕی و كەس و كارو بنەماڵەی بەرێزی میران و سەرجەم براو خوشكانی یەكگرتوو پێشكەش ئەكەم.
لەخودا داواكارم جێگای بەهەشت بێ و كۆتا غەمی هەموولایەك بێ ..
إِنَّا لِلّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
12/8/2020