نوێترین زانیاری لەسەر ئاشكراكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتیەكان بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری لەسەر ئاشكراكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتیەكان بزانە

 


لەگەڵ ئەوەی پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە گوایە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان بڵاودەكرێتەوە، بەڵام هێشتا كاتی ئاشكراكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان دیاری نەكراوە.

 

ڕێكان كەمال وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتیەكان دیاری نەكراوە و هەركاتێك بڕیارێكی لەو شێوەیە هەبوو لە ماڵپەڕی فەمی وەزارەتی پەروەدە بڵاوی دەكەینەوە.



جێگەی باسە پێشتر، هلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمساڵ هەڵە لە پرسیارەكان هەبوەو دوای بەدواداچوون و فشارەكان وەزارەتی پەروەردە بە 44 نمرە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی قەرەبوو دەكاتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ