وه‌زاره‌تی دارایی دوو بڕیاری نوێ ده‌ر‌ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی دارایی دوو بڕیاری نوێ ده‌ر‌ده‌كات

كوردیو

حكومەتی ھەرێم بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی له‌ كاری ده‌روازه‌ سنووریه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌، وەزیری دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی له‌ كاری ده‌روازه‌ سنووریه‌كان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 29-7-2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت داوه‌.

به‌پێی سیسته‌مه‌كه‌‌، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ