ئەڵمانیا لەبارەی ڤاكسینەكەی رووسیا هاتە دەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەڵمانیا لەبارەی ڤاكسینەكەی رووسیا هاتە دەنگ

 

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا لەبارەی چارەسەر رووسییەكە قسە دەكات، كە دوێنێ سەرۆكی رووسیا وەك یەكەم ولات چارەسەری كۆرۆنای راگەیاند.

ینس سپان ، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی (دۆیچلاند فونك) رایگەیاند : " لەراستیدا زۆر ترسناكە دەست بكەین بە پێكوتینی ملیۆنان كەس، ئەگەر ملیارات نەبێت".

وتیشی : " هێشتا دەرمانەكەی رووسیا پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە، ناكرێت ئێمە پەلە بكەین لەسەر راگەیاندنی یەكەم وڵات، بەڵكو دەبێت كار لەسەر تەندروستی و كاریگەری ڤاكسینەكە بكەین".

سپان ئەوەیشی وت : " لەراستیدا دڵخۆشم كە چارەسەرەكە راگەیەنراوە ، بەلام كێشەكە ئەوەیە روسیا زانیاری نوێمان پێنادەن لەبارەی ڤاكسینەكە، بۆیە هێشتا بەتەواوی لێكۆڵینەوەمان لەسەر نەكردووە".

 

 

هه‌واڵی گرنگ