وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ چوار شەممە لە شاری سلێمانی پزیشكێكی هەناوی كۆتای بەژیانی خۆیهێنا.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە پزیشكێك لە ماڵەكەی خۆیدا فیشەكێكی ناوە بە سەرییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو پزیشكە خێزاندارە و لە ئێستادا تیمەكانی لێكۆڵینەوەی تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەكە، تەرمەكەش لە پزیشكی دادوەری سلێمانییە .